برینی یەکێکیان سەختە

لە چۆمان ئۆتۆمبێلێک کەوتە ناو رووبارەوە و دوو خوشک بریندار بوون

964+

ئاکام غەفوور – سۆران

لە سەر رێگای چۆمان ئۆتۆمبێلێک کەوتە ناو رووبارەوە و دوو خوشک برینداربوون و برینی یەکێکیان سەختە.

کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران بە  964ـی وت، “ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە نزیک پردی حافیز کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستداوە و کەوتووەتە ناو رووباری چۆمان، شۆفێر و سەرنشینێک لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، کە خوشکن، لە دوای گەیشتنی تیمەکانمان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام سەرنشینەکە بە سەختی بریندار بووە”.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئاشتی بە 964 وت، “لە دوای گەیشتنی بریندارەکان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە، بەڵام یەکێکیان برینی سەختە و بەهۆی سەختی برینەکەی بەڕێ دەکرێت بۆ هەولێر”.

پێداچوونەوە: شۆرش قادری

لە پرژێ بەهۆی رووداوی هاتوچۆ سێ کەس گیانیانلەدەستدا

لە پرژێ بەهۆی رووداوی هاتوچۆ سێ کەس گیانیانلەدەستدا

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا پێنج کەس برینداربوون

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا پێنج کەس برینداربوون