سایلۆی گەنمی هەولێر. وێنە:964
دوایی گلەیی نەكەن
جوتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر ناوی خۆتان تۆمار بكەن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکالی هەولێر رایگەیاند، پرۆسەی تۆماركردنی ناوی جوتیارانیان دەستپێكردووە بۆ پلانی ساڵی نوێی داچاندنی گەنم و بەبازاڕكردن، ئاشكراشی كرد، ئەو جوتیارانەی ناوی خۆیان تۆمار نەكەن، دواتر ناتوانن بەرهەمی گەنمیان لێ وەربگرن.
هێمن سەیدموراد بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 13.1.2025 بە تۆڕی 964ی راگەیاند، ئاگاداری گشت جوتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکەنەوە، سەردانی بەش و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری خۆیان بکەن بۆ تۆمارکردنی ناوی خۆیان و رووبەری گەنمی داچاندراو لە وەرزی داچاندنی 2024-2025، بە مەبەستی پرۆسەی بەبازاڕکردنی گەنم بۆ سایلۆکان.
وتیشی، ناو تۆمارکردن تا 12.2.2025 بەردەوام دەبێت و دوای ئەوە با جوتیاران گلەییان لێ نەكەن.
هێمن سەیدموراد ئاماژەی بەوەدا، لە رێگەی میدیا و یەكە ئیدارییەكان و موختاری گوندەكانەوە سەرجەم جوتیاران ئاگاداردەكەنەوە، بۆ ئەوەی ناوی خۆیان تۆمار بكەن و كاتێكی باشیش لە بەردەمە بۆ ناوتۆماركردن، چونكە ئەگەر ناویان تۆمار نەكەن، لە پرۆسەی بەبازاڕكردن بێبەش دەبن و ناتوانن گەنمەكەیان لێ وەربگرن.
ناونوسینی جوتیارانی راپەڕین بۆ رادەستکردنی گەنمەکانیان دەستپێدەکات
“دەمانەوێت پرۆسەكە بە دادپەروەرانە بێت و هەموو جوتیاران ناوی خۆیان و رووبەڕی چاندنی گەنمی خۆیان تۆمار بكەن، هەرچەندە حكومەتی عێراق رێژەیەكی دیاریكراو لە وەرگرتنی گەنم بۆ كوردستان دیاریی دەكات، بەڵام ئێمە دەمانەوێت كارەكە بە یەكسانی بێت بۆ جوتیارانی سنووری هەولێر”، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر وای وت.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، تۆماركردنی ناو و رووبەڕی داچاندنی گەنمی جوتیاران، بەشێكە لە پلانی ساڵانەی ئەوان و دەیانەوێت پلانەكەیان بە سەركەوتوویی جێبەجێ بكەن، بە تایبەتی لە پرۆسەی بەبازاڕكردنی گەنمدا.
ساڵی رابردوو حكومەتی عێراق بڕی 700 هەزار تۆن گەنمی لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگرت، ئەمەش بەپێی رێککەوتنی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و وەزارەتی بازرگانیی عێراق، كە 228 هەزار تۆن بۆ پارێزگای هەولێر، 282 هەزار تۆن بۆ پارێزگای سلێمانی و 189 هەزار تۆنیش بۆ پارێزگای دهۆک دیاریی کرابوو.
گەنم
"ترشە سماق نییە"
پێکهاتەیەک پەیدا بووە لەبری ترشە سماق بە خەڵک دەفرۆشرێت
نرخەکان بەهۆی کەم بارانییەوە زیادییان کردووە
نرخی ئالیکی ئاژەڵ بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە
ناوتان تۆمار دەکرێت بۆ رادەستکردنی گەنم بە سایلۆ
جوتیارانی گوندی بێستانەی دەڤەری راپەڕین بەیانی لەسەر زەویەکانتان بن
چەندتان چاندووە تۆمارى بکەن