تەندروستی هەولێر و پزیشکێكی پسپۆڕ وەڵام دەدەنەوە

ئەو پەتایەی ماوەیەکە لەناو هاوڵاتیان بڵاوبووەتەوە کۆرۆنایە؟

964+

شۆڕش قادری

ماوەیەکە پەتایەک لەناو هاوڵاتیانی کوردستان بڵاوبووەتەوە و بەشێک لە خەڵکی گومانی ئەوەیان هەیە کۆرۆنا بێت، چونکە زۆربەی نیشانەکانی ئەو نەخۆشییەی هەیە، تەندروستی هەولێر رەتیدەکاتەوە کۆرۆنا بێت و پزیشکێکی پسپۆڕیش دەڵێت، ئەنفلۆنزای گۆڕاوە.

سامان سەلمان بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر بە 964ـی وت، “وەک هەموو ساڵەکانی تر و لە کاتی سەرمادا پەتایەکی وەرزی بڵاوبووەتەوە و هاوڵاتیان دەتوانن بە خۆپاراستن و ماسکدانان، خۆیانی لێ بەدوور بگرن”.

سەبارەت بە ئەگەری راگەیاندنی کەرەنتین و مانەوەی هاوڵاتیان لە ماڵەوە، سامان سەلمان وتی، هیچ شتێکی لەوبابەتە لە گۆڕێ نییە و هاوڵاتیان ژیانی خۆیان دەکەن.

دەربارەی ئەو بابەتە پەیوەندیمان کرد بە د. سۆکار ئەحمەد پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و دڵ لە سلێمانی، ئەو وتی، “ئەو پەتایەی بڵاوبووەتەوە، کۆرۆنا نییە و ئەنفلۆنزای گۆڕاوە، چونکە، یەکەم، زۆر بە دەگمەن نەخۆشەکان رێژەی ئۆکسیجنیان دادەبەزێت و کێشەی هەناسەیان بۆ دروست دەبێت، دووەمیش تا ئێستا هیچ کەس بەو پەتایە گیانی لەدەست نەداوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، چەند نەخۆشێکیان لەو کەسانەی کە تووشی ئەو پەتایە بوون، ناردووە بۆ پشکنینی کۆرۆنا و ئەنجامی هەموویان نێگەتیف دەرچووە.

10 ملیۆن دینار دەدرێتە کەسوکاری ئەو کارمەندانەی تەندرو...

10 ملیۆن دینار دەدرێتە کەسوکاری ئەو کارمەندانەی تەندروستی کە بە کۆرۆنا مردوون

لە سلێمانی پەتایەکی وەرزی بڵاوبووەتەوە

لە سلێمانی پەتایەکی وەرزی بڵاوبووەتەوە

لە رۆژی جیهانیی رووبەڕووبوونەوەی پەتا چالاکییەکی پزیش...

لە رۆژی جیهانیی رووبەڕووبوونەوەی پەتا چالاکییەکی پزیشکی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت