بانكى ناوه‌ندى عێراق پاكێجێكی نوێ بۆ كۆنتڕۆلكردنى دۆلار راده‌گه‌یه‌نێ
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بانكی ناوه‌ندی دووه‌م پاكێج بۆ كۆنتڕۆڵكردنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار راده‌گه‌یه‌نێ، و سه‌رۆكى ئه‌و بانكه‌ش ده‌ڵێ “له‌ئێستادا هیچ كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی یان فرۆشتنی دۆلار نه‌ماوه”.
به‌پێی نوێترین راگه‌یه‌ندراوی بانكی ناوه‌ندی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5ـى شوباتى 2023، عه‌لی موحسین عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی، داواى كردووه ئاسانكاری بۆ به‌ده‌ستهێنانی نه‌رمی و خێرایی له جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی كڕینی دۆلار بكرێت.
ئه‌و داواكارییه‌ى ناوبراو، له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و نوێنه‌رانی بانكه حكومی و تایبه‌ته‌كان كراوه، كه به‌م ئێواره‌یه كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كردوون.
وتیشی “بانكی ناوه‌ندی توانای هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌موو داواكارییه فه‌رمیه‌كان، پاكێجی دووه‌می گرنگیش له‌ڕووی به‌های دراوه‌كان له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا ده‌رده‌چێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد “هیچ سنورداركردنێك و كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی یان ده‌ره‌كی، بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی یان فرۆشتنی دۆلار به كاش نییه، ئه‌مه‌ش به پابه‌ندبون به ڕێككه‌وتنی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، كه له ساڵی 2008 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ندكراوه”.
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، كه سیستمی نوێی بانكی به ئامانجی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكاریه‌كان نییه، به‌ڵكو ده‌ڵێ “ئامانجی دابینكردنی پاراستنی سیستمی بانكی و داراییه له كرده‌وه‌ی نایاسایی یان گوماناوی، هه‌روه‌ها پاڵپشتی جێبه‌جێكردنی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاره‌داركردنی تیرۆریستی و ڕێنماییه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات”.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ى بانكى ناوه‌ندى، عه‌لی عه‌لاق ده‌شڵێت “به‌های دۆلار په‌یوه‌ندی به ژیانی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه، پێویسته سه‌قامگیرییه‌كه‌ی له ئاسته ئامانجداره‌كاندا مسۆگه‌ر بكات، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی باڵا كاری له‌پێشینه‌یه، هه‌وڵی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش بۆ ڕێگریكردن له زیانگه‌یاندن به هاوڵاتیان خراونه‌ته‌گه‌ڕ”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه “بانكی ناوه‌ندی ده‌ستیكردوه به كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵ و ده‌رچه‌ی ده‌ره‌كی نوێ و ئاسانكار بۆ ئه‌نجامدانی گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی و دووركه‌وتنه‌وه له ڕۆڵی ناوه‌نده ناشایسته‌كان بۆ ئه‌و كاره”.
هۆشداریشیدا كه “بانكی ناوه‌ندی ڕێوشوێنی سزای توند به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رپێچیكارانه ده‌گرێته‌به‌ر كه دۆخه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت ده‌قۆزنه‌وه”.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، یه‌كێك له‌و بڕیارانه‌ی له‌ناو كۆبونه‌وه‌كه درا، پێكهێنانی ژوورێكی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش ده‌بێت له نێوان بانكی ناوه‌ندی و بانكه حكومی و ئه‌هلیه‌كاندا، بۆ به‌دواداچون و جێبه‌جێكردنی پاكێجی یه‌كه‌می ڕێكاره‌كان و چاودێریكردنی دیارده و ئه‌نجام و ئاسته‌نگه‌كان، پێشنیاری گونجاو له‌و باره‌یه‌وه.