گۆشتى سوور 3000 دابه‌زیوه
چاودێریی بازرگانی سۆران نرخى خواردنى خواردنگه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سۆران لیژنه‌كانى چاودێریی بازرگانى كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى خواردن له خواردنگه و رێستورانته‌كانى سنووره‌كه‌ى ده‌كات ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى كه نرخى گۆشت له‌م ئیداره‌یه دابه‌زیوه.
سەفا سەیدخان بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سۆران، به 964ـى راگه‌یاند دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو بڕیاری هەرزانکردنی گۆشتی سوور درا، لە ئێستا بڕیارەکە کاری پێدەکرێت و لیژنەکانيان چاودێری نرخى گۆشتفرۆشەکان دەکەن.
وتیشی “به دابه‌زینى نرخى گۆشت پێویسته نرخى خواردنیش له خواردنگه و رێستورانته‌كان داببه‌زێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌یان ده‌كه‌ین”.
له ئیداره‌ى سۆران ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه نرخى گۆشتى سوور سێ هه‌زار دینار دابه‌زیوه، كیلۆى گۆشتى نه‌رمه له 17 هه‌زاره‌وه بۆ 14 هه‌زار و گۆشتى به‌ئێسكیش له له 15 هه‌زاره‌وه بۆ 12 هه‌زار دابه‌زیوه.