هەموو قەلێک گوێز ناخوات
هەتا جەوەکە سارد بێت بازاڕى قەل گەرم دەبێت
964+
دیلان محەمەد جەزا
کەشەکە ساردە و بازاڕى قەل گەرمە، ئەوکەسانەش قەل بەخێو دەکەن گوێزى بە توێکڵەوە دەدەن بە قەلەکان بۆ ئەوەى تامى خۆش بێت، بەڵام بەخێوکارێکى قەل دەڵێت، هەموو قەلێگ گوێز ناخوات.
هەموو قەلێک گۆشت ناخوات
کوێخا محەمەدی ئەڵایی بەخێوکاری قەل کە ژمارەیەکى زۆر قەلى کەنەدى هەیە و بۆ 964 قسەى کردوو دەڵێت، تا 30 کیلۆ دەڕوات و کیلۆى دەدەن بە 10 هەزار دینار”.
ئەو بەخێوکارەى قەل، چاوى لە ئاسمانە و دەڵێت، ئەگەر ببارێت و جەوەکەى سارد بێت، بازاڕى قەلەکانى گەرم دەبێت.
وەک باسى دەکات، ئەو جۆرە قەلەى هەیەتى جیاوازە لە قەلى کوردى، رۆژانە نزیکەى 10 کیلۆ گەنم و جۆیان دەداتێ، ساڵى رابردووش گوێزى پێداون کە هۆکارێکى باشە بۆ بەتامى گۆشتەکەى.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح