لەسەر رێگای هەولێر - کۆیە
بارهەڵگرێک وەرگەڕا و ژنێک گیانی لەدەست دا
964+
گۆڤەند فەتاح – کۆیە
لەسەر رێگای هەولێر – کۆیە، بارهەڵگرێک وەرگەڕا و دایکی شۆفێری بارهەڵگرەکە گیانی لەدەست دا.
نەشئەت محەمەد لێپرسراوی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید د.خالید بە 964ـی وت، “کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای هەولێر – کۆیە، بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێلک پێکیانداداوە و بارهەڵگرکە وەرگەڕاوە، دایکی شۆفێری بارهەڵگرەکە کە لەناو بارهەڵگرەکەدا بووە، گیانی لەدەستداوە”.
“ئەو ژنە بەهۆی ئەوەی زەبرێکی زۆر بەر سەری کەوتبوو، پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو”، نەشئەت محەمەد وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ژنە تەمەنی نزیکەی 45 ساڵ بووە و رووداوەکەش لە نزیک گوندی گۆمەشین روویداوە.
هاوڵاتییانی کۆیە پێیان وایە دوای هاتنەوەی ئەو رێژە زۆرەی بارهەڵگرەکان بۆ رێگای کۆیە، رووداوەکانی هاتوچۆ لەو رێگایە زیادیان کردووە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری