وتەبێژی حكومەتی هەرێم:
“سبەی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كەمێک پێش ئێستا وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی لە هەولێر كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان و سەرجەم لایەنەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
پێشەوا هەورامانی لە پەیجی خۆی لە فەیسبووك پۆستی كردووە و نووسیویەتی، بەیانی کاتژمێر 10:00 لە شاری هەولێر بە ئامادەبونی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی فیدراڵی و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی سەرجەم لایەنەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرەکانی حکومەتی هەرێم کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەن ئەنجامدەدرێت.
ئاشكراشی كردووە، بابەتی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە پرسی موچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی فیدراڵی.