"ویستویەتی لە رێی گوگڵەوە دوو دینار پەیا بکات"

مایکرۆسۆفت ویستی فێڵ بکات بەڵام نەیتانی

964+
مستەفا نەهرۆ

مایکرۆسۆفت بزوێنەرێکی هەیە بەناوی بینگ، خەڵک زۆر بەکاری ناهێنن، جا ئەنواع و ئەشکاڵ هەوڵیداوە بە خەڵکی بناسێنێت، دواهەمین هەوڵی کە لێی کەشف بووە ئەوەیە ویستووەیەتی لە پەنا گوگڵدا دوو دینار پەیدا بکات.

فێڵەکە چی بووە؟ مایکرۆسۆفت چووە شێوەی بینگی گۆڕیوە، وەیلێکردووە کە خەڵک دەیکەنەوە لە گوگڵ بچێت، ماڵپەڕی ڤێرج کە لە کارەباری تەکنەلۆژیا دەکۆڵێتەوە دەڵێت: ویستوویەتی بەرکارهێنەرانی بزوێنەری گۆگڵ فریو بدات و درک بەوە نەکەن کە بینگ بەکاردەهێنن.

+964صورة من منصة (شبكة):

پەریسا تەبرێز، جێگری بەڕێوەبەری گشتی گۆگڵ کرۆم، لە بارەی ئەم فرت و فێڵەی مایکرۆسۆفتەوە، لەسەر تۆڕی ئێکس (توویتەری پێشوو) نووسیویەتی، “لاساییکردنەوە و ساختەکردنی رووکاری ماڵپەڕی گۆگڵ لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە، تاکتیکێکی دیکەیە لە مێژووی دوور و درێژی فێلەکانیان، بۆ سەرلێشێواندنی بەکارهێنەران”.

بۆچی وەرگێڕانی گوگڵ بۆ كوردی سۆرانی كێشەی هەیە؟

بۆچی وەرگێڕانی گوگڵ بۆ كوردی سۆرانی كێشەی هەیە؟