گرافیک؛ 964+
ده‌نا رووبه‌ڕووى لێپێچینەوەی یاسایی دەبنه‌وه
ئەوانه‌ى گەشت بۆ دەرەوەی وڵات دەکەن پێویسته (ڤیزە کارت) یان (ماستەر کارت) به‌ناوى خۆیان بێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئاسایشی گشتى هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌مه‌ودوا هه‌ر هاوڵاتییه‌ك بیه‌وێت گه‌شتى ده‌ره‌وه بكات پێویسته ئه‌و ڤیزا كارت یاخود مارسته‌ر كارته‌ى له‌لایه‌تى به‌ناوى خۆیه‌وه بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووى یاسا ده‌كرێته‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئابوری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکاتەوە، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له‌م كاره‌ته بانكییانه به‌ناوى خودى گه‌شتیار نه‌بێت، ئه‌وا کارتەکە دەستی بەسەردا دەگیرێت و هاوڵاتییەکەش رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێت.
ئەو هاوڵاتییانەی هەڵگری ژمارەیەکی زۆر لە ڤیزەکارت یاخود ماستەرکارتن به‌ڵام بەناوی خەڵکی ترەوەیه و بەناوی خۆیان نییە، لە کاتی گەشتکردنییان دەست به‌سه‌ر كارته‌كانیاندا دەگیرێت و جگه له هەڵگری ئەم جۆرە کارتانە، ئەو هاوڵاتییانەش رووبه‌ڕووى لێپێچینه‌وه‌ى یاسایی ده‌كرێنه‌وه كە ناوییانەوه‌یه و کارتە بانکییەکانیش بلۆک دەکرێن.
ئاسایش داوا لە هاوڵاتیان دەکات ئاگاداری بەڵگەنامە تایبەتییەکانیان بن و رێگە نەدەن خەڵکی تر بەکاریان بهێنێت بۆ دروستکردنی هەژماری بانکی و کارتی بانکی یان کارتەکانیان بدرێتە کەسانی دیکە و مامەڵەی پێبکرێت بۆ ئەوەی تووشی لێپێچینەوەی یاسایی نەبنەوە .