عێراق به نمایش و هه‌رێمیش به بێده‌نگی به‌ڕێی ده‌كات
ئه‌مڕۆ رۆژى پۆلیسه و 103 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنیدا تێده‌په‌ڕێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ 9.1.2025 ساڵیادی 103 هه‌مینى رۆژى دامه‌زراندنى پۆلیسه له عێراقدا، له كه‌ركوك پۆلیسى عێراق به نمایشی سه‌ربازی و ئاهه‌نگگێڕان یاده‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان ئه‌م یاده بۆ پۆلیس به‌بێده‌نگى به‌ڕێده‌كرێت و ته‌نیا به‌شێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى پۆلیس پیرۆزبای له‌یه‌كترى ده‌كه‌ن.
بۆیه‌كه‌مجار له رۆژى 9..1922 پۆلیسی عیراق لە لایەن مەلیك فەیسەلی یەكەم دامەزرا.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژى پۆلیسی پارێزگاى سلێمانى به 964ـى وت، تاوه‌كو ئێستا به‌فه‌رمى ئه‌م رۆژه بۆ پۆلیسی سلێمانى و هه‌رێمی كوردستان وه‌كو بۆنه‌یه‌كی فه‌رمى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه.
وتیشى “به‌فه‌رمى له وه‌زاره‌تى ناوخۆ هیچ شتێك به ئێمه نه‌گه‌یشتووه كه رۆژى پۆلیس بۆنیه‌ك بێت و چالاكی تیادا ئه‌نجام بدرێت”.
به‌پێی به دواداچوونه‌كانى 964 به‌شێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى پۆلیس له رێگه‌ى سۆشیاڵ میدیاكاینیانه‌وه پیرۆزبایی له یه‌كتر ده‌كه‌ن.
Police وشه‌یه‌كه بۆ ئه‌و هێزه به‌كار ده‌هێندرێت كه ئه‌منیه‌ت و ئارامی ناو كۆمه‌ڵگه ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م وشه‌یه كورتكراوه‌ى چه‌ندین وشه‌یه كه هه‌ریه‌ك له‌و وشانه ماناى تایبه‌ت ده‌به‌خشێت له‌وانه‌ش :
پیتى p كورتكراوه‌ى وشه‌ى polite ـه‌و به‌ماناى رەوشت دێت.
پیتى O كورتكراوه‌ى وشه‌ى obdient ـه‌و به‌ماناى گوێڕایەڵ دێت.
پیتى L كورتكراوه‌ى وشه‌ى logical ـه‌و به‌ماناى مەنتقی، لۆژیك دێت.
پیتى I كورتكراوه‌ى وشه‌ىinformation ـه‌و به‌ماناى زانیاری دێت.
پیتى C كورتكراوه‌ى وشه‌ىcivilized ـه‌و به‌ماناى تێگەیشتوو دێت.
پیتى E كورتكراوه‌ى وشه‌ى educated ـه‌و به‌ماناى خوێندەوار دێت.