ئه‌مڕۆ و سبه‌ییش 120 خێزانى دیكه‌ سوودمه‌ند ده‌بن

خۆبه‌خشان نه‌وتیان بۆ 46 ژینگه‌پارێزى شاره‌وانى هه‌ریر دابینكرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

خۆبه‌خشانى رێكخراوى هه‌ریر و باتاس، له‌ هه‌وڵێكیاندا توانیان نه‌وتى سپی بۆ 46 ژینگه‌پارێزى شاره‌وانى هه‌ریر دابین بكه‌ن، سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان ئه‌مڕۆ و سبه‌ییش به‌رده‌وام ده‌بێت و 120 خێزانى دیكه‌ به‌ وه‌رگرتنى نه‌وت سوودمه‌ند ده‌بن.

پێشتریش ئه‌م رێكخراوه‌ له ‌سنوورى هه‌ریر و باتاس نزیكه‌ى 200 خێزانی، سوودمه‌ندى نه‌وت وه‌رگرتن كردوون.

مامۆستا غازی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه‌ به‌ 964ـى وت، پاره‌ى كڕینى نه‌وته‌كه‌یان له‌لایه‌ن خێرخوازێكه‌وه‌ پێدراوه‌ و ئه‌وانیش نه‌وته‌كه‌یان ئاماده‌ كردووه‌ به‌سه‌ر ژینگه‌پارێزه‌كانیان دابه‌شكرد.

وتیشی “زۆربه‌ى ئه‌و ژینگه‌پارێزانه‌ به‌هۆى خراپی دۆخى ئابووریان ناتوانن نه‌وت بۆ ماڵه‌وه‌یان دابین بكه‌ن، بۆیه‌ ئه‌مجاره‌ ئه‌و توێژه‌مان ده‌ستنیشان كردن بۆ وه‌رگرتنى نه‌وت”.

ئه‌مڕۆ و سبه‌ییش رێكخراوه‌كه‌ نه‌وت بۆ ژماره‌یه‌ك خێزانى كه‌مده‌رامه‌ت دابین ده‌كات، له‌ هه‌ریر و باسرمه‌ 60 خێزانى كه‌مده‌رامه‌ت نه‌وتیان پێده‌درێت و سبه‌ینێش له‌ باتاس 60 خێزانى دیكه‌.

رێكخراوى هه‌ریر و باتاس ده‌ڵێت، هێشتا خێزانی هەژار زۆرە له‌سنووره‌كه‌یان و پێویستیان به‌نه‌وته‌، داوا له‌ خێرخوازان ده‌كات ئه‌گه‌ر خواستى هاوكاریكردنی ئه‌م خێزانانه‌یان هه‌یه‌ ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌ مۆبایله‌ بكه‌ن:

07504563851

یان دەتوانن لە رێگای فاست پەیی یان FIB باڵانس بنێرن:

07504563851

کردنەوەی باخچیەکی ساوایان لە باتاس کێشەیەکی کۆمەڵایەت...

کردنەوەی باخچیەکی ساوایان لە باتاس کێشەیەکی کۆمەڵایەتی چارەسەر کرد

ژینگه‌دۆستانى هه‌ریر شوێن بۆ كۆتره‌كانى سه‌ر رێگاى ...

ژینگه‌دۆستانى هه‌ریر شوێن بۆ كۆتره‌كانى سه‌ر رێگاى گشتى دروستده‌كه‌ن