"ماتۆڕیان دزیوە و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر بوون" 

پۆلیسی هەولێر باندێکی پێنج کەسی دەستگیر کرد

964+

توانا نەقی

لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە باندێکی پێنج کەسی دەستگیر کراون بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل و بەکار‌هێنانی مادەی هۆشبەر.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەو پێنج تۆمەتبارەی دەستگیریان کردوون چواریان پیاون و یەکێکیان ژنە و دانیشتووی شاری هەولێرن.

دەشڵێت، تۆمەتبارەکان دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا  کە ئەو پارەیەی لە دزینی ماتۆڕسکیل دەستیان کەوتووە، لە مادەی هۆشبەر و کاری خراپ بەکاریان هێناوە.

هەروەها دانیان بەوەداناوە کە تۆمەتبارە ژنەکەیان لەناو کابینەیەکدا جێهێشتبوو و دەرگاشیان لەسەر داخستبوو، هەر بۆیە پۆلیس بەزوویی چووە شوێنی مەبەست و ئژنەکەشی رزگار کرد.

ئێستا هەریەک لە تۆمەتباران  (ا. ح. ص) و (ا. ح. م) و (ا. م. ر) و (د. م. ح) و (ش. ع. خ)  پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوە و رادەستی دادگا کراون.

لە رانیە سێ تۆمەتبار لەسەر دزی دەستگیر کران

لە رانیە سێ تۆمەتبار لەسەر دزی دەستگیر کران