چەند ماتۆڕسکیلێکییان دزیوە و ویستویانە بیفرۆشنەوە

لە رانیە سێ تۆمەتبار لەسەر دزی دەستگیر کران

ژێوار خدر

چەند ماتۆڕسکیلێکییان دزیوە ویستویانە بیانفرۆشنەوە، بەڵام لەلایەن پۆلیسی راپەڕینەوە دەستگیرکران.

ئەمڕۆ یەکشەممە 29.9.2024 پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، سێ تۆمەتبارییان دەستگیر کردووە، کە چەند ماتۆڕسکیلێکییان دزیوە و ویستیانە بیانفرۆشنەوە.

رابەر حەسەن، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی وت، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە ماتۆڕسکیلیکی لی دزراوە، هێزەکانییان لە لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕانیە بە هاوڪاری هەردوو بنڪەی پۆلیسی شڪارتە و بنڪەی پۆلیسی حاجیاوا توانویانە سێ تۆمەتبار دەستگیر بکەن.

وتیشی، دوای لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوتووە، ئەو تۆمەتبارانە چەند دزییەکی دیکەشییان کردووە و هێزەکانیان دەستیانگرتووە بەسەر سێ ماتۆڕسکیلی ئاسایی و ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە، کە ویستوویانە بیانفرۆشنەوە.

روونیشیکردەوە، تۆمەتبارەکان دزییەکانیان لە چەند شوێنێکی جیاوازی ئیدارەی راپەڕین ئەنجامداوە.

دوو لە تۆمەتبارەکان لەدایکبووی ساڵی 2006 و ئەوەی دیکەیان لەدایکبووی ساڵی 2005ە، دوای لێکۆڵینەوە لە بەردەم دادوەر دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و پێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.