رێکاری خۆپارێزی چین؟

ڤایرۆسە گۆڕاوەکە رێژەی مردن پێی لاوازە؛ قسەی پزیشکێکی پسپۆڕە

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەو ڤایرۆسەی کە لە چینەوە سەری دەرهێناوەتەوە پێشتر و یەکەمجار لە هۆڵەندا تۆمارکراوە، “کە دەبێتە هۆی هەوکردنی سووکی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسەدان کە هەمان نیشانەی ئەنفلۆنزای وەرزی هەیە”، ئەمە قسەی پسپۆڕێکی نەخۆشییە درمییەکانە.

ساڵی 2001 لە هۆڵەندا دەستنیشانکرا، ئەوکات زانرا لە رێگەی بەرکەوتنی راستەوخۆی نێوان مرۆڤەکانەوە بڵاودەبێتەوە و بەرچاوترین هۆکارە.

ئەو پزیشکە دەڵێ، ڤایرۆسەکە کە گۆراوی نوێی ئاوڵەی مەیمونە و لە چین سەری دەرهێناوەتەوە، Human Metapneumovirus (HMPV)،‏ نەخۆشییەکە لەزۆربەی تەمەنەکان دەردەکەوێت بەتایبەت ئەوکەسانەی ئاستی بەرگری جەستەیان لاوازە، ئەم ڤایرۆسە کە دەگاتە سییەکان نەخۆش تووشی هەناسەتەنگی دەکات، بەشێک لەو نەخۆشانە بۆ چارەسەر پێویستیان بە نەخۆشخانە دەبێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، دکتۆر سەرخێڵ ئاراز،پسپۆڕی تەندروستی گشتی و نەخۆشیی درمەکان بە 964ی وت، تائێستا رێژەی مردن بەم ڤایرۆسە لاوازە، کە نیشانەکانی HMPV بریتین، لە ئازاری جەستە کۆکە و تا و گیرانی لووت یان هەناسە توندی، هاوشێوەی زۆرێک لە هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان، لە کۆتایی زستان و بەهاردا زۆرترین چالاکی هەیە، لەبەر ئەوەیە کە ڤایرۆسەکان لە سەرمادا باشتر دەژین و بە ئاسانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێنەوە، چونکە خەڵک زیاتر لە ژوورەوە دەمێننەوە.

لە باکووری چین، بەرزبوونەوەی ئێستای HMPV هاوکاتە لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما کە پێشبینی دەکرێت تا مانگی ئازار بەردەوام بێت، لە ئێستادا زۆرێک لە وڵاتانی نیوەگۆی باکوور، لەنێویاندا ڤایرۆسەکە بڵاوە بەڵام سنووردار نەکراوە بە چین، بەڵام پێدەچێت زیادبوونی بڵاوبوونەوەکە زیادبوونی ئاسایی وەرزی بێت کە لە زستاندا دەبینرێت، بەڵام ئەم گۆڕاوە تا ئێستا لە عێراق و هەرێمیک کوردستان بە فەڕمی تۆمارنەکراوە.

دەربارەی رێکارەکانی خۆپارێزی، “بەستنی دەمامک لە شوێنە قەرەباڵغەکان، دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی لەو شوێنانەی کە دەکرێت ئەگەر مرۆڤ مەترسی زیاتری هەبێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشی توندتر بەهۆی هەوکردنی ڤایرۆسی هەناسەدانەوە، پاکوخاوێنی باشی دەستەکان و وەرگرتنی ڤاکسینی ئەنفلۆنزا” دکتۆر سەرخێڵ ئاراز وای وت.

ڤایرۆسێکی نوێی هاوشێوەی كۆرۆنا لە چین بڵاوبووەتەوە

ڤایرۆسێکی نوێی هاوشێوەی كۆرۆنا لە چین بڵاوبووەتەوە