مردنی هادی عامری رەتکرایەوە

+964

بەغدا

درەنگانێکی شەوی یەکشەممە چواری شوبات، موحەمەد رەعد بەڕێوەبەری نوسینگەی راگەیاندنی نوسینگەی هاوپەیمانی فەتح کە هادی عامری سەرۆکایەتی دەکات، دەنگۆی مردنی هادی عامری رەتکردەوە.

لە تویتێکدا کە تۆڕی964 لێی ئاگادارە، تێیدا هاتووە، ئەو دەنگۆیانەی کە هەندێک ماڵپەڕ و ئەو پلاتفۆرمانەی هەندێک لە هەرزەکارانی راگەیاندنەکان و منداڵانی ناو سۆشیال میدیا بڵاویان کردۆتەوە سەبارەت بە مردنی سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، هادی عامری، دوورن لە راستییەوە.

دەشڵێت: حاجی وەکو عێراق وایە، هەردەمێنێت و تەمەنی زۆرداران کورتە”.