بەتەماى باران مەبن
کەشى ئەم دوو رۆژە نیمچەهەور دەبێت
964+
وریا فەتاح
ئەم دوو رۆژە کەشى ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور و پەڵەهەور دەبێت، بەڵام باران نابارێت و پلەکانى گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە.
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە 7.1.2025، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و ساماڵ دبێت، بەڵام لە ناوچەکانى رۆژهەلاتی هەرێم و گەرمیان نیمچە هەور دەبێت .
بەراورد بە دوێنێ، پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە و خێرایى با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و لە نێوان 5 بۆ 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
لەبارەى رەوشى کەشوهەواى سبەینێ چوارشەممە، کەشناسى هەرێم ئاشکراى کردووە کە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێ شوێن پەڵەهەور دەبێت و پلەکانى گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ چوارشەممە بەم شێوەیە دەبێت :
هەولێر: 16پلەى سیلیزى
سلێمانی: 14پلەى سیلیزى
دهۆک: 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 18پلەى سیلیزى