کەشوهەوا

لە سلێمانی و هەولێر نمە باران دەبارێت

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشبینی ئەوە دەکات کە بەگشتی ئاسمان نیمچە هەوردەبێت و لە بەشێک لە ناوچەکانی هەولێر و سلێمانی نمە باران دەبارێت.

بەشێ پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گوستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، باران لە ناوچە شاخاویەکان دەبارێت و هەروەها هەر لەو ناوچانە تەمیش دروست دەبێت.

سەبارەت بە سبەینێ ئاماژە بەوەکراوە، بەهەمانشێوە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 6.1.2025
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى , ئەگەرى  نمە باران هەیە  لەسەر هەندێ ناوچەى شاخاویی بەتایبەتى لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر  , لە گەڵ دورستبوونى تەم لەسەر هەندێ ناوچەى شاخاویی.
پلەکانی گەرما /  نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە
خێراى با /   لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبیت ( 5 –  15) کم/ک
مەوداى بینین / لەنێوان (  8 – 10 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر     : 14پلەى سیلیزى
سلێمانی  :12پلەى سیلیزى
دهۆک     : 13 پلەى سیلیزى
کەرکوک  : 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ      :  13 پلەى سیلیزى
گەرمیان  :   17 پلەى سیلیزى