له‌هه‌ولێر
ئه‌و ئاگره‌ى له پڕۆژه‌ى یونیک تاوه‌ر كه‌وتووه‌ته‌وه كۆنتڕۆڵ كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشەممە 7.1.2025 ئاگرێكى گه‌وره له پڕۆژه‌ى یونیک تاوه‌ر له هه‌ولێر كه‌وته‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یامنێرمان ئاگره‌كه له دوو كابینه‌ى بچووک كه‌وتووه‌ته‌وه، كه كرێكاره‌كان بۆ مانه‌وه‌یان به‌كارى ده‌هێنن.
محەمەد فاخر یه‌كێك له‌و كرێكارانه‌ى له‌و كابینانه ده‌ژیێت به 964ـى وت، ئاگره‌كه له سۆبایه‌كی كاره‌بایی كه‌وته‌وه و لەبیریان کردووە بیکوژێننەوە..
وتیشی “تیمه‌كانى به‌رگریى شارستانى زوو گه‌یشتن و ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كرد و هیچ زیانێكی گیانى نه‌بوو”.
موقه‌ده‌م شاخه‌وان سه‌عید وته‌بێژى به‌رگریى شارستانیى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، ئاگره‌كه به ته‌واوى كۆنتڕۆڵ كراوه و ئێستا خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن له هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه.