سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر
سەرۆکی شارەوانی بۆ 964 ئاشكرای دەكات
پلانی كاری ساڵی نوێ لە لایەن شارەوانیی هەولێرەوە چییە؟
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆكی شارەوانیی هەولێر دەڵێت لە ساڵی نوێدا كۆمەڵێك كار و پڕۆژەیان لە بەرنامەدایە، لەوانەش درێژەدان بە خزمەتگوزاری و كەمكردنەوەی رۆتین و هەروەها بەئەلیكترۆنیكردنی نووسراوەكانیان.
كارزان عەبدولهادی ئەمڕۆ یەكشەممە 5.1.2025 بە تۆڕی 964ی راگەیاند، لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوام و ساڵی نوێ، كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانی لەگەڵ بەڕێوەبەری هەر نۆ بەڕێوەبەرایەتی سەر بە شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرانی دیكەی شارەوانی ئەنجامداوە و بەشێك لە پلان و بەرنامەی ساڵی نوێیان خستووەتە بەرباس.
وتیشی، بۆ ئەمساڵیش كۆمەڵێك پلان و بەرنامە و ستراتیژیان هەیە و كاری لەسەر دەكەن، كە بەشێكیان ئەمانەن:
1 – پلانی نوێی کار و پڕۆژەکان لە گشت سێکتەرەکان
2- کەمکردنەوەی رۆتین و کارئاسانی بۆ داخوازی و مامەڵەکانی هاوڵاتیان
3- رێکخستنەوەی شەقامە گشتییەکان و بەدواداچوونی فلکە و سوڕانەوەکان “یوتێرنەكان” لە پێناو کەمکردنەوەی جەنجاڵیی هاتوچۆی شۆفێران .
4- زیادکردنی رێژەی سەوزایی و بایەخدان بە نەمامگە ناوخۆییەکان و سەوزکردنی دوورگە ناوەندییەکان
5- گرنگیدان بە پاکوخاوێنی زیاتری شار و بەردەوامی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک لە تەواوی شاری هەولێر
6- رێکخستنەوەی بازاڕ و شۆستە و شەقامەکان لە زێدەڕۆیی و ناڕێکی سیمای شار
7- پەرەپێدانی زیاتر به قیرتاوکردن و چاککردنەوەی چاڵ و شکستەکانی شەقام و کۆڵانەکان
8- بایەخدان بە پارک و باخچەکانی شاری هەولێر، زیادکردنی باخچەی گەڕەکەكان لە خزمەتی هاوڵاتیان
لە ساڵی 2024 زیاتر لە 80 هەزار نووسراو لە شارەوانیی هەولێر دەرچووە و هاتووە
سەرۆكی شارەوانیی هەولێر ئەوەی بۆ 964 ئاشكرا كرد، لە ساڵی 2024 زیاتر لە 80 هەزار نووسراو لە شارەوانیی هەولێر دەرچووە و هاتووە، بۆیە پلانی سەرەكییان ئەوەیە ئەمساڵ نووسراوەكان بكەن بە ئەلیكترۆنی و كارەكان ئاسانتر بكەن.
ئاماژەی بەوەش دا، بەبێ جیاوازی كار بۆ شاری هەولێر دەكەن و لە هەر شوێنێك پێویست بێت، بە پێی توانای خۆیان كاری نۆژەنكردنەوە و خزمەتگوزاری بۆ دەكەن.
داهاتی شارەوانی هەولێر لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە 15 ملیار دینار بووە
شارەوانیی هەولێر
بڕۆن كۆشك و كەپر بەخۆڕایی وەربگرن
شارەوانیی هەولێر فێستیڤاڵی ساڵی نوێ سازدەكات
هەولێر
قۆناغی یەكەمی قیركردنەوەی شەقامی 100 مەتری كۆتایی هات
ناوی ئەوانەی زەوییان بۆ دەرچوو لە 964 ببینە
تیروپشک بۆ دابەشكردنی چوار هەزار پارچە زەوی دیكە لە هەولێر ئەنجامدرا
پڕۆژەی "رێڕەوی ژیان" لە هەولێر
دوێنێ بەردی بناغەی دانرا و ئەمڕۆ دەستیپێكرد
هەولێر