چیای قەرەچووغ

پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان ئەنجام دا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرای كرد، هێزەكانی لیوای 18ی پیادەی سەر بە وەزارەت، هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینان لە سنووری چیای قەرەچوغ و دەشتی كەندێناوە ئەنجام دا.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ یەكشەممە 5.1.2025 لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، “بە مەبەستی دڵنیابوون لە نەهێشتنی مۆڵگە و جموجۆڵی تی*رۆ*ریستان لە ناوچەکە، ئەمڕۆ سەرلەبەیانی لیوای 18ی پیادە لە سنووری چیای قەرەچوخ و دەشتاییەکانی کەندێناوە، هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان لە سنووری چالاکیی لیواكە ئەنجام دا، کە گومان دەکرا چەکدارانی داع*ش* جموجۆڵیان هەبێت لەو ناوچانەدا”.

لە راگەیاندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، “لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تەواوی ناوچەی دیاریکراو کێوماڵ کرا و گەڕان و پشکنینی بۆ ئەنجام درا  و تا کاتژمێر یەكی نیوەڕۆ بەردەوام بوو”.

"پێشمەرگە و سوپای عێراق شەش لیوای هاوبەش دروستدەکەن"