964 شوێن هەواڵەکە کەوتووە

وەزارەتی راگەیاندنی سوریا: هەواڵی هەڵکوتانە سەر ماڵی مام جەلال راست نییە

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی راگەیاندنی سوریا دەڵێت، هەواڵی هەڵکوتانە سەر ماڵی مام جەلال راست نییە، بەڵام سەرچاوەیەک لە نوێنەرایەتی یەکێتی دەڵێت راستەو لە دوێنێوە کلیلەکانیان بردووە.

دوای ئەوەی دوێنێ هەواڵی هەڵکوتانە سەر ماڵی مام جەلال لە دیمەشق بڵاوبووەوە، ژووری هەواڵی 964 لە رێی واتساپەوە پەیوەندیکرد بە محەمەد ئەلئەسمەر بەرپرسی پەیوەندییەکانی وەزارەتی راگەیاندنی سوریا ئەویش لە وەڵامدا بە تێکست نووسیویەتی ”هەواڵی هەڵکوتانە سەر ماڵەکە راست نییە، هیچ کەس لە شوققەکەی بەڕێز تاڵەبانی نزیک نەبووەتەوە”.

هەر دوای ئەمە تیمی ژووری هەواڵ پەیوەندییانکرد بە وەزارەتی ناوخۆی سوریاوە ئەوانیش بێئاگایی خۆیان نیشاندا و وتیان لێکۆڵینەوە دەکەین.

بەڵام 964 لە زاری سەرچاوەیەک لە نوێنەرایەتی یەکێتی لە دیمەشق زانیویەتی هەواڵەکە راستە، تیمێکی سەر بە (ئەبو راکان) بەرپرسی ئەمنی ناوچەکە چوونەتە سەر شوقەکەی تاڵەبانی لە گەڕەکی مەزرەعە و هەر دوای ئەوەش چونەتە سەر ماڵی عەبدولرەزاق کۆیی نوێنەری یەکێتی لە دیمەشق کە ماڵی ئەمیان دەکەوێتە شەقامی شەلال و نزیکە لە ماڵەکەی مام جەلال، ماڵەکەی ئەویشیان بەهەمان شێوە کلیلەکەیان بردووە و رۆیشتوون.

ئەبو راکان ئێستا ئەمنیەتی گەڕەکی مەزرەعەی دیمەشقی بەدەستە و بارەگاکەی لە نزیک بانکی ناوەندیی سوریایە لە دیمەشق.

هێزەکانی جۆلانی ماڵەکەی مام جەلال لە دیمەشق دەپشکنن

هێزەکانی جۆلانی ماڵەکەی مام جەلال لە دیمەشق دەپشکنن

مام جەلال؛ ئەو سەرکردەیەی یار و نەیارەکانی لەسەری کۆک ...

مام جەلال؛ ئەو سەرکردەیەی یار و نەیارەکانی لەسەری کۆک بوون

پینەدۆزەکەی مام جەلال.. لەکۆنترین پینەدۆزەکانی کەرکوک

پینەدۆزەکەی مام جەلال.. لەکۆنترین پینەدۆزەکانی کەرکوک