سبه‌ى دوا رۆژی دابه‌شكردنه‌كه‌یه
ئه‌مڕۆ 10 وه‌زاره‌ت و ئه‌نجومه‌نێك موچه وه‌رده‌گرن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10 وه‌زاره‌ت و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى موچه‌ى مانگى تیشرینى دووه‌مى 2024 وه‌رده‌گرن.
به گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ی كه پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم بڵاویكردبووه‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە 7.1.2025، موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانى په‌روه‌رده، ناوخۆ، داد، ئه‌وقاف، بازرگانی و پیشه‌سازی، سامانه سروشتییه‌كان، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، پلاندانان و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌ر به‌پێی خشته‌كه، سبه‌ى 8.1.2025، دوا رۆژى دابه‌شكردنی موچه‌یه و هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانى رۆشنبیری و لاوان، كاره‌با، ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، خوێندنی باڵا، پێشمه‌رگه و سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی په‌رله‌مان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، لیواكان، یه‌كه‌ی 70و80، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی داموده‌زگا نه‌وتییه‌كان، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای ئاسایش، هێزی زێره‌ڤانی، فه‌رمانده‌ی به‌رگریی فریاكه‌وتن، موچه وه‌رده‌گرن و كۆتایی به دابه‌شكردنه‌كه دێت.