لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە

مەسرور بارزانی گەیشتە ئەنقەرە

964+

ژووری هەواڵ

مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەنقەرە و بڕیارە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆببێتەوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵ دەڵێت، کاتژمێر 2ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە مەسرور بارزانی لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیاوە پێشوازیی لێدەکرێت.

سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا لەکاتێکدایە، بەهۆی کاردانەوەی رووداوەکانی ناوخۆی سووریاوە، ناوچەکە بە دۆخێکی سیاسی و سەربازیی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، هاوکات ئێوارەی دوێنێش، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی تورکیا جارێکی دیکە و تا 6ـی تەمموزی ئەمساڵ داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بە رووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا درێژکردەوە.

مەسرور بارزانی لەوکاتەوەی پۆستی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی وەرگرتووە، چوار جار سەردانی تورکیای کردووە، دوایین سەردانیشی لە مانگی حوزەیرانی 2023ـدا بوو، کە تیایدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری توركیا كۆبووەوە، دوای كۆبوونەوەكەش مەسرور بارزانی لە تویتێکدا رایگەیاند، پیرۆزبایی لە ئەردۆغان کردووە بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆککۆماری وڵاتەکە.

مەسرور بارزانی داوای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی ماردین ...

مەسرور بارزانی داوای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی ماردین دەکات