له‌سه‌ر پرده‌كه‌ى باداوان
هاوڵاتیانی ناڕازی دۆڵی خەلەکان رێگاى سه‌ره‌كى رانیه بۆ سلێمانیان داخستە‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاوڵاتیانی دۆڵى خه‌له‌كان جارێكی دیكه‌ى رێگاى سه‌ره‌كى رانیه بۆ سلێمانیان له‌سنوورى ناحیه‌ى خه‌له‌كان داخسته‌وه، هۆكاره‌كه‌ش ته‌وانه‌كردنى پڕۆژه رێگاكه‌یان و كه‌مبوونه‌وه‌ى كاره‌بایه له سنووره‌كه‌یان.
مامۆستا نه‌به‌ر قادر، نوێنه‌رێكی هاوڵاتیان دۆڵى خه‌له‌كان به 964ـى وت، ده‌ستیان به داخستنى رێگاكه له سه‌ره پردى باداوان كردووه و تاوه‌كو داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌مجاره نایكه‌نه‌وه.
وتیشی “پێشتر ماوه‌ى 72 کاتژمێر بۆ حکومەت داندرابوو بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى دووسایده‌كه هه‌روه‌ها چاككردنى كاره‌باكه‌مان، به‌ڵام هیچیان نه‌كراوه بۆیه رێگاكه‌مان داخسته‌وه”.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر 964 پەیوەندی کرد بە کامەران عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەکان، وتی، تا ئێستا بە فەرمی هیچ شوێنێک داوای لە ئیدارەکەمان نەکردووە و ئاگامان لێنییە خۆپیشاندان بکرێت، بەڵام بارودۆخی کارەبا جگە لێرە لە زۆر شوێنی تریش خراپە و گشتییە، بابەتی پرۆژەی دووسایدەکەش دووساڵە کۆمپانیای جێبەجێکار کارەکانی راگرتووە بە هۆکاری نەبوونی سیولە لە بانکەکاندا.