بیرى ناسراو به عه‌لۆ عه‌نته‌ر یه‌كێك له‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵانه‌ى كه ده‌یان روفاتى ئێزدییه‌كانى تێدا دۆزرایه‌وه... وێنه: رێكخراوى به‌تریكۆر.
زیاتر له 500 روفاتیش بێ ناسنامه‌ن
هێشتا 38 گۆڕى به كۆمه‌ڵى ئێزدییه‌كان هه‌ڵنه‌دراونه‌ته‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئامارێک، تا ئێستا 93 گۆڕى به كۆمه‌ڵى ئێزدییه‌كان دۆزراوه‌ته‌وه، له‌ناو ئه‌م ژماره‌یه‌دا ته‌نیا 55 گۆڕ هه‌ڵدراوه‌نه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ى دیكه‌ش به هه‌ڵنه‌دراوى ماونه‌ته‌وه، کە 38 گۆڕن.
ئاماره‌كه هی رێكخراوى به‌تریكۆره بۆ مافه‌كانى مرۆڤ كه كاره‌كانى ئه‌م رێكخراوه له سنوورى شنگال و ته‌له‌عفه‌ره و كار له‌سه‌ر كۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانى ئێزدی و بێسه‌روشوێنبووانى ده‌كات.
ژماره‌ى ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵانه‌ى كارى هه‌ڵدانه‌وه‌یان بۆ كراوه بریتین له 55 گۆڕ و تێیدا 750 روفات ده‌رهێندراون، به‌ڵام 242 روفات تا ئێستا ناسنامه‌یان دیار نییه و نه‌ناسراونه‌ته‌وه.
پێشتر خه‌لیل محسین، قایمقامى قه‌زاى ته‌له‌عفه‌ر به 964ـى راگه‌یاندبوو، بڕیارى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌ژێر راسپارده‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه و ئه‌وانه‌ى له‌ناو ئه‌م گۆڕانه‌شدا كۆمه‌ڵکوژكراون، بریتیین له هاوڵاتیانى ئێزیدی و توركمان.
لای خۆیه‌وه، خه‌یری عه‌لی ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراو به‌تریكۆر به 964ـى راگه‌یاند بوو، كارى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان له‌لایه‌ن تیمێكی عێراقه‌وه كه به تیمى نیشتمانى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ناسراوه ئەنجام ده‌درێن.
وتبووشى، ته‌واوى ئه‌م روفاتانه‌ى له‌ناو گۆڕه‌كان ده‌رده‌هێندرێن، ده‌نێردرێنه به‌غدا و پشكنینى DNA یان بۆ ده‌كرێت بۆ ناسینه‌وه‌یان.
كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان، بۆ ساڵى 2014 ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك چه‌كدارانى داع*ش* گه‌یشتنه سنووره‌كانى شنگال و ته‌له‌عفه‌ر به هه‌زاران هاوڵاتیان بێسه‌روشوێن كرد.