135 کیلۆمەتر دەبڕن
بەهۆی نەبوونی “ئەی تی ئێم” موچەخۆرانی باتیفا ئەبێ بچنە زاخۆ
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
فەرمانبەرانی قەزای باتیفا و ناحیەی بێگۆڤا پێشتر لەبانکی قەزای باتیفا موچەکانیان وەردەگرت، دوای دانانی سیستەمی ATM ناچارن 35 کیلومەتر ببڕن بۆ وەرگرتنی موچەکەیان بەهۆی نەبوونی ئامێری ATM لەقەزاکەیان.
هەر ئەوەش نا بەڵکو ناحیەی کانی ماسێش کەسەر بە قەزای ئامێدیە لەپارێزگای دهۆک، بەهۆی نزیکی ئەوان لەقەزای باتیفا موچەکەیان لەبانکی باتیفا وەردەگرت، ئەوانیش بەهەمان شێوە ئێستا ناچارن لەکانی ماسێ بچنە زاخۆ بۆ وەرگرتنی موچەکانیان کە دووری نێوان کانی ماسێ بۆ زاخۆ 135 کیلومەترە.
عەبدولغەنی قاسم، مامۆستایە و لەرێگەی ATMـەوە موچە وەردەگرێت بە 964ـی وت، ” پێشتر بە 10 خولەک موچەکەمان وەردەگرت، ئێستا ناچارین بچینە زاخۆ، بەڕێوەبەری قوتابخانەم و ئەگەر مامۆستایەک بڵێت دەچمە زاخۆ موچەکەم وەردەگرم من ناتوانم رێگەی لێ بگرم و ئەمە رۆژێکی تەواو لەقوتابیان دەبات و ناتوانن وانە بخوێنن”.
لای خۆیەوە بەرێوەبەری بانکی باتیفا، سلێمان شیلانی بە 964ـی وت، هەر ئەمرۆ دەچینە لای قایمقامی باتیفا و کێشەی فەرمانبەرەکان دەگەینن.
لەسەر ئەم کێشەیە قایمقامی قەزای باتیفا فەرهاد مەحمود بە 964ـی راگەیاند، ” لە ئەمڕۆوە هەموو هەنگاوێک دەنێن و لایەنی فەرمی لەسەر کێشەی فەرمانبەرەکان ئاگادار دەکەینەوە بۆ ئەوەی بەزوترین کات کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی