لە بازگەی عەربەت

بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی هاوڵاتیەك دەستگیر کرا 

توانا نەقی

بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی لە سنووری عەربەت هاوڵاتیەک دەستگیر کراو دەستیش گیرا بەسەر بارە دارەکەیدا.

ئەمڕۆ شەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن کارمەندانی ئاسایشی بازگەی  دەروازەی عەربەت – دارە رەش هاوڵاتیەك بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی دەستگیرکرا.

دەشڵێت، ئەو کەسە سەرقاڵی ئەوە بووە دارە بڕواکان بە ئۆتۆمبێل بگوازێتەوە بۆیە دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیی و دارەبڕاوەکانیشدا.

ئێشتا ئەو تۆمەتبارە لە بنکەی پۆلیسی عەربەت پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.