"له‌ناو گۆشتفرۆشه‌كان ململانێی هه‌رزانیم دروستكردووه"
گۆشتفرۆشێكى ته‌قته‌ق نرخى كیلۆى گۆشتى زیاتر له 3000 دینار هه‌رزانتر كرد
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ته‌قته‌ق گۆشتفرۆشێكی لێیه نرخى كیلۆى گۆشت له‌چاو بازاڕى گۆشتفرۆشان زیاتر له سێ هه‌زار دینار كه‌متر ده‌فرشێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ده‌ڵێت، به‌رده‌وام ده‌بم له‌و هه‌رزانییه.
كیلۆى گۆشتى نهرمهى گوێره‌كه له 18 هه‌زاره‌وه كردوویه‌تی به 15 هه‌زار و له ئه‌مڕۆشه‌وه كردوویه‌تییه 13 هه‌زار، گۆشتی کار و بەرخى له 20 و 21 هه‌زاره‌وه كردووه‌ته 16 هه‌زار و پهراسووشی له 14 هه‌زاره‌وه كردووه‌ته 11 هه‌زار.
زیره‌ك عه‌بدولخالق مسته‌فا، خاوه‌نى گۆشتفرۆشی زیره‌كه، به 964ـى وت، هه‌موو ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ى سه‌ریان ده‌بڕین خۆماڵین، شه‌ریكێكی هه‌یه به‌خێویان ده‌كات و له دوكانه‌كه‌یان ده‌یكه‌نه گۆشت و ده‌یفرۆشن.
وتیشی “ئه‌و قازانجه‌ى ئێمه ده‌یكه‌ین كه‌مه، به‌ڵام قازانجێكی به‌رده‌وام و خێراشه بۆیه بڕیارمان وایه به‌رده‌وام بین”.
سه‌ره‌تا، گۆشتفرۆشه‌كانى ناو ته‌قته‌ق ناڕازیی بوون، به‌ڵام به‌قسه‌ى ئه‌م گۆشتفرۆشه ئێستا ئه‌وانیش ورده‌ورده نرخه‌كه‌ى هه‌رزان ده‌كه‌ن و ده‌شڵێت “گۆشتفرۆش هه‌یه نرخى كیلۆى گۆشت هه‌زار دینار هه‌رزانتر له ئێمه دهیفرۆشێت، به‌ڵام گۆشته‌كه‌ى ئه‌و جوانهگاى هیندى و به‌رازیلییه”.