ئەم هەفتەیە كەشی عێراق چۆن دەبێت؟

پێشبینیی دەكرێت سبەی باران ببارێت و هەورەبروسكە هەبێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دەستەی كەشناسیی عێراق پێشبینیی كەشوهەوای بۆ چەند رۆژی داهاتوو راگەیاند، پێشبینیی ئەوەش دەكەن باران ببارێت و هەورەبروسكەشی لەگەڵدا بێت.

دەستەكە ئەمڕۆ شەممە 4.1.2025 بڵاویكردەوە، سبەی یەكشەممە ئاسمان لە زۆربەی ناوچەكانی عێراق نیمچەهەور دەبێت و لە شەویشدا لە ناوچەكانی باكوور و بەشێكی رۆژئاوا باران ببارێت.

لە بارەی پلەكانی گەرماش، سەرچاوەكە دەڵێت سبەی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و باكووری عێراق كەمێك بەرزدەبێتەوە، بەرزترینیش لە بەسڕە دەبێت بە 22 پلە و نزمترینیش لە سلێمانی دەبێت و 13 پلەیە.

هەروەها ئاماژە بەوە دەكەن رۆژی دووشەممە لە ناوەڕاست و باشووری عێراق بارانی كەم دەبارێت و هەندێك كات هەورەبروسكەشی لەگەڵدا دەبێت.

دەستەی كەشناسیی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، تا كۆتایی هەفتە كەشەكە لە نێوان ئەوەدا دەبێت، ئاسمان نیمچەهەور و لە هەندێك شوێن بارانی نەرم و كەم ببارێت و بەم جۆرە بەردەوام دەبێت.

کەشوهەوای دوو رۆژی سەرەتای ساڵی تازە گونجاو و لەبارە

کەشوهەوای دوو رۆژی سەرەتای ساڵی تازە گونجاو و لەبارە