وەتسئاپ نامەکان هەڵدەواسێت

+964
عادل کانەبی

وەتسئاپ دەستیکردووە بە تاقیکردنەوەی تایبەتمەندییەکی نوێ، کە ماوەیەکی زۆرە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تر بەکاردەهێنرێت، ئەویش هەڵواسینی نامە (pin) لە سەرەوەی لیستی نامەکان.

ئەمەیان بۆ مۆبایلە و پێشتر لە دیسکتۆپدا هەبووە.

ئەم تایبەتمەندییە هێشتا بەردەست نییە بۆ هەموو بەکارهێنەران تەنها لە وەشانی Beta یەو لە داهاتوودا بۆ تەواوی بەکارهێنەران بەردەست دەبێت.

ئەم خزمەتگوزارییە هاوکار دەبێت لە دۆزینەوەی ئەو نامە تایبەتانەی ناو گرووپە جەنجاڵەکانی وەتسئاپ.