مەرج نییە یەکسەر باجەکانتان وەربگرن

لەبەر قەرەباڵغی؛ شارەزوور دابەشکردنی موچەی کرد بە دوو شەفت

964+
ئەحمەد مستەفا

بە گوێرەی خشتەی موچەی مانگی یانزە بێت کە وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممە 5.1.2025 یەکەم رۆژی دابەشکردنی موچەکەیە، لە بانکی شارەزوور بە دوو شەفت ئەو موچەیە دابەشدەکرێ.

شەفتی بەیانی، خانەنشینانی شارستانی و وارس و خاوەن پێداویستی تایبەت رۆژی یەکشەممە موچە وەردەگرن، هەروەها شەفتی دوای نیوەڕۆ پێشمەرگەی دێرین، ئەیلول و گوڵان موچەیان پێ دەدرێ.

بە گوێرەی ئەو راگەیەندراوە بێت کە بانکی شارەزوور بۆ 964ی ناردووە، کاتژمێر 8:00 بەیانی رۆژی یەکشەممە تاوەکو کاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ موچەی، (خانەنشینی شارستانی، وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستی تایبەت) دابەشدەکرێ.

هەروەها، کاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ تاوەکو کاتژمێر 3:00ی ئێوارە، موچەی خانەنشینی (پێشمەرگەی دێرین، ئەیلول و گوڵان) دابەش دەکرێت.

بانکەکە دەربارەی هۆکاری بڕیارەکەی دەڵێت، بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت، داواشی کردووە لە خانەنشینانی (پێشمەرگەی دێرین، ئەیلول و گوڵان) لە کاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ سەردانی بانک بکەن، چونکەی بە قسەی بانکەکە، ئەوکاتە باجی وەرگرتنی موچەیان لێوەردەگرن.

یەکشەممە موچەى مانگى 11 دابەشدەکرێت

یەکشەممە موچەى مانگى 11 دابەشدەکرێت