هەواڵەکان
له كه‌ركوك یادی هه‌ڵدانى خێمه‌یه‌ک ده‌كرێته‌وه و هه‌ولێریش چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى غاز دەکات
+964
ژووری هەواڵ
له گه‌ڕه‌كى نه‌ورۆز له كه‌ركوك ساڵیادى هه‌ڵدانى خێمه‌یه‌ك كرایه‌وه، خێمەکە له‌لایه‌ن هاوڵاتیانى ئه‌م گه‌ڕه‌كه به شوێنى ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و داواكردنه‌وه‌ى مافه‌كانیان وه‌سفكراوه، ناڕه‌زایی ده‌ربڕینیان له‌به‌رامبه‌ر داگیركردنى پێنج له خانووه‌كانیان له‌لایه‌ن سوپاى عێراقه‌وه.
خێمەکەی گەڕەکی نەورۆز ساڵێکە هەڵدراوە
هه‌ولێر چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى غازی ماڵان، به دروستكردنى كۆبۆنێك كراوه كه كۆبۆنه‌كه به‌سه‌ر ماڵات دابه‌ش ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى مانگانه بتوانن دوو دانه غازى پێ وه‌ربگرن.

"مانگانە دوو بتڵی غاز دەدرێت بە هاوڵاتیان"
له سلێمانى وابڵاوكرایه‌وه كه شۆفێری تاكسییه‌ك له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا به مردوویی دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌مه ته‌نیا ده‌نگۆ بوو، به‌ڵام كاتێك په‌یامنێری 964 له سلێمانی به‌دوایدا ده‌چێت، ده‌رده‌كه‌وێت رووداوه‌كه لە نزیک گەراجی بازیان روویداوه، شۆفێره‌كه تەندروستی تێکدەچێت و ئۆتۆمبێله‌كه‌ى لادەداته لایه‌كی شه‌قامه‌كه.
شۆفێری تاکسیەک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا گیانی لەدەست دا
له دوێنێ شەوه‌وه هه‌واڵى هێرشكردنى سه‌ر دوو ئۆتۆمبێلى هاوڵاتییه‌ك له سنوورى قه‌زاى باتیفا بڵاوبووه‌وه، به‌ڵام وورده‌كارى ئه‌و هێرشه باس نه‌كرابوو كه له‌لایه‌ن كێشه‌و ئه‌نجامدراوه.