دیمەنی یەکێک لە بۆردوومانەکانی ئەمساڵی سوپای تورکیا لە سنووری ناحیەی دێرەلووک... وێنە؛ CPT.
كۆى گشتى گونده چۆڵكراوه‌كان گه‌یشته 170
ئه‌مساڵ 10 گوند به‌هۆى هێرش و بۆردومانى توركیاوه چۆڵکراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی دوایین ئامارى فه‌رمى، ژماره‌ى ئه‌و گوندانه‌ى كه تەنیا ئەمساڵ به‌هۆى بۆردومان و هێرشه‌كانى سوپاى توركیا له هه‌رێمی كوردستان چۆڵكراون، گه‌یشتنه 10 گوند، ژماره‌ى بۆردومانەكانى ئه‌مساڵیش كه‌متره له ساڵى پار.
ئاماره‌كه، کامەران مەلا عوسمان، رێکخەرى تیمى کوردستانى رێکخراوى (CPT)ـى ئەمەریکى بە 964ـى داوه و ده‌شڵێت “ئێستا ژماره‌ى گونده چۆڵبووه‌كان به‌هۆى ئه‌م هێرش و بۆردومانانه‌وه به‌گشتى گه‌یشتوونه‌ته 170 و زۆرینه‌شیان له سنوورى پارێزگاى دهۆك و ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆن”.
CPT رێكخراوێكی ئه‌مریكییه و به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چاودێریی دۆخى سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دەکات.
ئه‌مساڵ، به‌هۆى بۆردومانه‌كانه‌وه 18 هاوڵاتى مه‌ده‌نى گیانیان له‌ده‌ست داوه و چوار هاوڵاتیش بریندار بوونه.
سوپاى توركیا ته‌نیا له ساڵى 2024 دا 11 بنكه و باره‌گاى نوێی سه‌ربازییان له هه‌رێمی كوردستان زیاد كردووه.
كامه‌ران ده‌ڵێت “ساڵى پار هه‌زار 800 جار، بۆردومان له‌لایه‌ن فرۆكه جه‌نگیی و تۆپخانه‌كانى توركیاوه ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ بۆردومانه‌كان كه‌متر بوونه هه‌زار و 548 جار بووه”.
سنوورى قه‌زاى ئامێدی له سووتانى ره‌ز و باخ و دارستان به‌هۆى بۆردومانه‌كانه‌وه پشكی شێری به‌ركه‌وتووه له دواى ئه‌ویش ناوچه‌ى به‌رى گارێ، ده‌ڤه‌رى نهێلی، سندیان، خنێره، خواكورك، ماوه‌ت و ئینجا بنارى قه‌ندیل دێت، كه به هه‌موو ئه‌م ناوچانه‌وه رووبه‌رى 72 هه‌زار دۆنم سووتاون.
بۆردومانى فڕۆكه‌كان جگه له سنوورى دهۆک، سنووری پارێزگای هەولێر، ناوەندی سلێمان، ئیدارەی ڕاپەڕین، شارۆچکەکانی پێنجوێن، سەیدسادق، کەلار، کەرکوک و چەمچەماڵ، مەخموور و شنگالیشی گرتووه‌ته‌وه.