بۆ هه‌ر مسقالێک 2000 دینار
نرخی سێ جۆر زێڕ له بازاڕه‌كانى هه‌رێم دابه‌زیوه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نرخى ئه‌مڕۆى زێڕ له بازاڕه‌كانى هه‌رێمی كوردستاندا به‌راورد به دوێنێ له سێ جۆردا بۆ هه‌ر مسقالێك دوو هه‌زار دینار دابه‌زیوه، ئه‌و جۆره‌شی كه نرخه‌كه‌ى وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه، زێڕ عەیار 22ـه كه نرخى یه‌ك مسقالى به 590 هه‌زار دینار ماوه‌ته‌وه.
هه‌ر یه‌ك له جۆره‌كانى زێڕ له عه‌یار 18، 21 و 24 بۆ هه‌ر مسقالێكی دوو هه‌زار دینار دابه‌زیوه.
نرخى دوێنێی یه‌ك مسقال زێڕ عەیار 24 بڕى 645 هه‌زار دینار بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ى بۆ 643 هه‌زار دینار دابه‌زیوه.
نرخى دوێنێی یه‌ك مسقال زێڕ عەیار 21 بڕى 565 هه‌زار دینار بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ى بۆ 563 هه‌زار دینار دابه‌زیوه.
نرخى دوێنێی یه‌ك مسقال زێڕ عەیار 18 بڕى 485 هه‌زار دینار بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ى بۆ 483 هه‌زار دینار دابه‌زیوه.