"تەمەنی زیاتر لە 200 ساڵ بوو"

یەكێك لە بەتەمەنترین درەختەکان لە هەرێمی کوردستان بڕایەوە

964+

شۆڕش قادری

لە سنووری بەرزنجەی سەر بە پارێزگای سلێمانی، هاوڵاتییەك دارێکی باڵابەرزی بڕییەوە، کە تەمەنی زیاتر لە 200 ساڵ بوو، نەشونمای دەکرد و دیمەنێکی دڵڕفێنی بە ناوچەکە بەخشیبوو، بەڵام ئەم كارە بێ سزا تێنەپەڕی و كابرا دەستگیر کرا و سزاش دەدرێت.

هێمن کەمەرخان وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی وت، “دوای ئەوەی مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی بەرزنجە زانیاریان پێگەیشت، دارێکی سروشتی تەمەن گەورە، کە تەمەنی زیاتر لە 200 ساڵ دەبێت، بڕاوەتەوە، دەستکرا بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، لە ئەنجامدا هاوڵاتییەك بە تۆمەتی بڕینی دارەکە دەستگیر کرا و هەروەها دەست بەسەر ماتۆڕسکیلێكیشدا گیرا”.

ئاشکراشی کرد، تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر بەندە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە کراوەتەوە.

هێمن کەمەرخان وتیشی، “بەدڵنیاییەوە سزای ئەو کەسە قورستر دەبێت لە سزای ئەو کەسانەی کە داری ئاسایی دەبڕنەوە و لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە بڵاودەکەینەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، سروشت و ژینگەیەکی پاك و دروست یەکێکە لەو رەگەزانەی کە راستەوخۆ پەیوەندی بە تەندروستی مرۆڤەوە هەیە، لە پێناو بنیادنان و دروستکردنی ژینگەیەكی تەندروست پێویستە هەموومان بە گیانێکی بەرپرسیارانەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکەین، لەو چوارچێوەیەشدا هێزەکانیان لە سەرجەم سنورەکان، هەمیشە لە ئەرك و هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن و مەفرەزەکانیان رێگری لە سەرپێچیکاران و دوژمنانی ژینگە دەکەن و پاراستنی سروشت و ژینگە لە پێشینەی کارەکانیانە.

لە یەک مانگدا؛ لانیکەم رۆژى کەسێک لەسەر داربڕین دەستگی...

لە یەک مانگدا؛ لانیکەم رۆژى کەسێک لەسەر داربڕین دەستگیرکراوە

لە 24 کاتژمێردا چوار کەس لەسەر بڕینەوەی دار دەستگیر کرا...

لە 24 کاتژمێردا چوار کەس لەسەر بڕینەوەی دار دەستگیر کراون

کەسێک لەسەر بڕینەوەی دارێکی بە تەمەن دەستگیرکرا

کەسێک لەسەر بڕینەوەی دارێکی بە تەمەن دەستگیرکرا