"باری تەندروستی منداڵەکە جێگیرە"

بۆ یەکەمجار لە سلێمانی نەشتەرگەریی لابردنی بۆریی زراو و جگەر بۆ منداڵێک کرا

964+

شۆرش قادری

بۆ یەکەمجار لە سلێمانی نەشتەرگەریی لابردنی بۆری زراو و بەشێک لە جگەر بۆ منداڵێکی تەمەن 11 ساڵ کرا و لە مەترسی رزگارکرا.

بەپێی گرتەڤیدیۆیەک کە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووتەوە، منداڵێکی تەمەن 11 ساڵ لە یەک کاتدا تووشی نەخۆشی هەڵاوسانی بۆریی زراو و دروستبوونی کیس لە جگەریدا بووە.

بە قسەی د. دارا ئەحمەد پزیشکی پسپۆڕی هەرس و جگەر، ئەو جۆرە نەخۆشییە، نەخۆشییەکی زۆر دەگمەنە و توانیویانە بە شێوەی تیم و لە ماوەی پێنج بۆ شەش کاتژمێردا نەشتەرگەری بۆ منداڵەکە ئەنجام بدەن و لە مەترسی رزگاری بکەن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەوە بۆ یەکەمجارە ئەو نەشتەرگەرییە لە سلێمانی دەکرێت و تێیدا بۆریی زراو و بەشێک لە جگەری منداڵەکەیان لابردووە و بەشی راستی جگەریان بە ریخۆڵە باریکە لکاندووەتەوە.

د. دارا ئەحمەد دەشڵێت، نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجام دراوە و باری تەندروستیی منداڵەکە جێگیرە.

نەشتەرگەرییەکی شەش کاتژمێری لە سلێمانی بۆ کەسێك كرا و ...

نەشتەرگەرییەکی شەش کاتژمێری لە سلێمانی بۆ کەسێك كرا و لە مردن رزگار کرا

بۆیەکەم جار لە کوردستان و عێراق نەشتەرگەرییەکی شەویلگ...

بۆیەکەم جار لە کوردستان و عێراق نەشتەرگەرییەکی شەویلگە لە سلێمانی ئەنجامدرا