
مێسی عه‌بای قه‌ته‌ڕی به‌به‌ردا كرا...فۆتۆ: سۆشیال میدیا
مێسی چی له عه‌باكه‌ی كرد؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی چارەنووسی ئه‌و عه‌با عەرەبییه‌ی ئاشکراکرد، كه له یاری كۆتایی مۆندیالی 2022 به‌به‌ریدا كرا و رایگه‌یاند هه‌موو شتێكی له‌لا ماوه.
مێسی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی “ئۆلێ”ـی ئەرجەنتینی دووپاتیکردەوە کە تائێستا هەموو شتێکی مۆندیالی رابردووی له لا ماوه، وه‌ك درێس و پێڵاوی یاری و عه‌باكه‌ی، كه پێی ده‌ڵێن “ئه‌لبیشت”.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ئەو شتانەی پاراستووه، كه پەیوەستن بە بردنه‌وه‌ی مۆندیالی 2022.
مێسی ئاشكرایكرد، مانگی داهاتوو هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ دەباته بارسێلۆنا، كه یادگاری و كه‌لوپه‌له‌كانی دیكه‌شی له‌وێن.
لیۆنێل مێسی له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2022 نازناوی مۆندیالی قه‌ته‌ڕی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به‌ده‌ستهێنا، له ئاهه‌نگی كۆتاییشدا میری قه‌ته‌ڕ “ئه‌لبیشت”ـێكی به‌به‌ر مێسیدا كرد.