لە بەردەم پەروەردەی کەرکوک دوو خۆپیشاندانە
964+
کاروان ساڵح
بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژی کەرکوک لەبەردەم پەروەردەی شارەکە گردبوونەتەوە و داوادەکەن بکرێن بە گرێبەست، هاوکات، بەشێک لە قوتابیانی تورکمان لەهەمان شوێن گردبوونەتەوە و داوادەکەن بەشداری تاقیکردنەوەی دەرەکی بکەن.
لەماوەی مانگێکدا، ئەوە دووەمجارە ماموستایانی وانەبێژ لە کەرکوک گردببنەوە، ئەوان دەڵێن بەهەمانشێوەی مامۆستای هەمیشەيی دەوام دەکەن و وانە دەڵێنەوە، تەنیا داواکارییان ئەوەیە بکرێن بە گرێبەست.
لەلایەکی دیکە 200 قوتابی تورکمان ناوی خۆیان نوسیوە بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەی دەرەکی ئەنجامبدەن و ئەمڕۆ یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەی ئامادەکاریى بوە، کەچی ناویان نەگەڕاوەتەوە، بەڵام ناوی قوتابیانی کورد و عەرەب گەڕاوەتەوە.
هێزە سەربازییەکانی سەر بە ژووری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک لەناو خۆپیشاندەران بڵاوەیانپێکراوە، هەروەها ئۆتۆمبێلی چالاکیە مەدەنییەکان لەناو دەرگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەرکوک جێگیرکراوە.