بە بۆنەى سەرى ساڵەوە
لە سلێمانى کۆنسێرتێک بۆ منداڵانى ئۆتیزم بەڕێوەچوو
964+
دیلان محەمەد جەزا
بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە کونسێرتێک بۆ ئارامکردنەوەی دەروونی منداڵانی ئۆتیزم رێکخرا، سەرپەرشتیارى کۆمەڵەى ئۆتیزمیش پێى دەڵێت: تائێستا ژینگەیەکى تەندروست بۆ کەسانى ئۆتیزم نەڕەخسێنراوە.
بەختیار رەئوف سەرپەرشتیاری کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان – لقی سلێمانی، بە 964 وت،” کۆنسێرتەکە مەبەست لێى ئارامکردنەوەى دەروونى منداڵانى ئۆتیزمە، چونکە زۆربەیان لە ماڵەوەن و هیچ سەنتەر و قوتابخانەیەک نییە بیانگرێتە خۆیان”.
باسی لەوەش کرد، لە کۆمەڵەکەیاندا 350 منداڵ ئەندامن و لە سلێمانی هەزار و 300 منداڵى ئۆتیزم هەیە، بەڵام بە وتەى ئەو، سەنتەرەکانى راهێنان بە منداڵانى ئۆتیزم زۆر کەمن و دایکان و باوکانیش تواناى ئەوەیان نییە بتوانن منداڵەکانیان بنێرنە سەنتەرەکان، چونکە پارەیەکى زۆرى دەوێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح