دیمەنی ئەو پێنج مێگزەمینیەی دراوەتە ئاکرێ.. لەگەڵ دیمەنی ئەو تیمە نوێیەی کە بەرگری شارستانی ئاکرێ دروستی کردووە... وێنە؛ سۆشیاڵ میدیای بەرگری شارستانی ئاکرێ.
بوون به شه‌ش تیم
مێگزەمینه سووره‌كه بووبه خێر بۆ دانیشتوانى ئاكرێ و تیمێكی نوێی ئاگركوژێنه‌وه‌ى زیاد كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دابه‌شكردنى ئۆتۆمبێله مێگزه‌مینه‌كان به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى به‌رگرى شارستانى، بۆ دانیشتوانى قه‌زاى ئاكرێ خێری دایه، چونكه تیمێكی نوێی ئاگركوژینه‌وه‌ى دروستكرد و تیمه‌كه‌ش له ترافیكی سوسنا جێگیركرا.
ئاكرێ، پێنج مێگزه‌مینى به‌ركه‌وت، پێشتر دوانیان هه‌بوو، بوون به حه‌وت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى چه‌ند دانه‌یه‌كی به‌سه‌ر ناحیه‌كان دابه‌شكرد و ئێستا خۆیان خاوه‌نى چوار دانه‌ن.
عەقید ئیبراهیم فه‌ریق ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌رى بەرگری شارستانی ئاکرێ به 964ـى راگه‌یاند، به‌هاتنى ئه‌م مێگزه‌مینیانه توانیان تیمێکی نوێ له شوێنێكى ناو سه‌نته‌رى قه‌زا دروستبكه‌ن كه پێشتر تیمى جێگیری لێ نه‌بووه.
وتیشی “تیمه نوێیه‌كه له ترافیكی سوسنا داندرا كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به رۆژ له‌و شوێنه له خزمه‌ت هاوڵاتیاندا ده‌بن”.
ئێستا له ئاكرێ جگه له هه‌ردوو تیمی بنكه‌ى ئاكرێ و گوڵان سێ تیمی دیکەشیان له قشڵه‌ى ئاکرێ، بارەگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى، ترافیکى ئازادی هەیە.
رۆژى 23.12.2024 وەزارەتی ناوخۆ لەسەر بودجەى خۆی 50 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەی بچوکی لە جۆرى مێگزەمینى دابینكرد و بڕیاری دابه‌شكردنى دا.
ئه‌وكات، مقەدەم سەرکەوت کارەش، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان، بە964ـی وتبوو، ئەم ئۆتۆمبێلانە چالاک و خێران، ئەو کێشانەى هەیان بوو لە کاتى ئاگرەکاندا بەم ئۆتۆمبێلانە دەتوانن چارەسەرى بکەن، بەتایبەت لە شوێنە سەخت و قەرەباڵغەکان، چونکە ئەو ئۆتۆمبێلانە دەتوانن بە زوویى بگەنە شوێنى رووداوەکە.
ئاشکراشى کرد، ئۆتۆمبێله‌كان تواناى هەڵگرتنى 700 لیتر ئاو و 100 لیتر فومیان هەیە.