بەوێنە جەژنی پیشالیار لە هەورامانی تەخت بەڕێوەدەچێت
+964
كوردستان ئەحمەد
ساڵانە لە سەرەتای مانگی شوباتدا جەژنی پیشالیار لە هەورامان بەڕێوەدەچێت.
دانیشتوانی ئەو شوێنە هەر کەسێکیان نیازی خێری پیرشالیاری کردبێت، بەپێی توانای خۆیان گیسک یاخود بەرخ یان گوێرەکە دەبەن و دەیاندەنە دەست زیرگەوانەکانی مەرقەدی پیرشالیار، ئەو ئاژەڵانە لەسەر جاڕەلۆی تایبەتی پیرشالیار دەلەوەڕێنرێن رۆژ زستانی بمێنێت.
رێوڕەسمی جەژن، بۆ ماوەی سێ رۆژ بەرێوەدەچێت، بەڵام هەمیشە ئەوە بەهەند وەردەگرن کە جەژن بکەوێتە چوارشەممە , پێنجشەممە , هەینی رۆژێک پیش دەستپێکردنی جەژن گوێزی باخی پیرشالیار بەشدەکرێنەوە و ئەو باخە دەکەوێتە شوێنێک پێیدەوترێت ملە مارفا، بەشکردنەوەی گوێز ئاگادارکردنەوەی خەڵکە بەوەی سبەینێ جەژن دەستپێدەکات, منداڵەکانیش سەرلەبەیانی چوارشەممە بەکۆڵانەکاندا دەگەڕێن و بەدەنگی بەرز هاواردەکەن کڵاوڕۆچنە ماڵەکانیش هەرچی لەبەردەستیاندابێت لە گوێزو مێووژو هەنجیری وشک بێبەشیانناکەن.