وێنەیەک لە دابەشکردنی نەوت لە یەکێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان _ وێنە: KRG
هۆکارەکانی باسکراوە
دابەشکردنی نەوت لە پێنجوێن تا دوای سەری ساڵ راگیرا
964+
کامیار کەمال- پێنجوێن
بەهۆی دواکەوتنی گەشتنەوەی کارتی نوێی نەوت و پشووەکانی سەری ساڵ، ئەو برە نەوتەی بۆ قەزای پێنجوێن دابینکرابوو تا دوای سەری ساڵ دابەشکردنەکەی راگیرا.
ئێستا لە بەنزینخانەکانی پێنجوێن نرخی لیترێک نەوت 720دینارە و واتە 200 لیر نەوت، بە 144 هەزار دینارە و ئەو نەوتەشی کە بۆ قەزاکە دابین کراوە بە بۆ هەر 200 لیترێک 104 هەزار دینار وەردەگیرێ.
لەسەر داواکاری قایمقامییەتی قەزای پێنجوێن لەمساڵدا بۆ جاری دووەم نەوت لە قەزای پێنجوێن دابەشدەکرێ، هەر خێزانێک بڕی 200 لیتری بۆ دابین کراوە و قەزای پێنجوێنیش خاوەنی 12 هەزار و 200 کارتی سوتەمەنییە.
ئەمڕۆ هەینی، هاوکار عومەر، لێپرسراوی کارتی سوتەمەنی لە قایمقامیەتی پێنجوێن بە 964ی وت، بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵ و بەدەمەوە نەهاتنی لەلایەن هاوڵاتیانەوە نەوت دابەشکردن بۆ دوای سەری ساڵ لە قەزاکە راگیرا.
یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی راگیرانی دابەشنەکردنی نەوت، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەگەڵ هاتنی نەوتەکە کارتە نوێیەکان گەیشتووەتە دەستیان و بەهۆی زۆری ژمارەیانەوە نەتواندراوە بەسەر بریکاری خۆراکەکاندا وەک پێویست دابەشی بکەن و نەگەشتوون بە دەست هاوڵاتیان.
مانگی نۆی ئەمساڵ، یەکەم وەجبەی نەوت گەیشتە قەزای پێنجوێن وەک ناوچەیەکی شاخاوی، قەزاکە بەهۆی سەرماکەیەوە هەر ماڵێک لە وەرزی زستان پێویستی بە زیاتر لە دوو بەرمیل نەوت هەیە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا