لەسەر رووبەرى دوو هەزار مەترە

بیناى نوێى دادنووسى کەرکوک کرایەوە

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى دادى عێراق، بیناى نوێى دادنووسى کەرکوکى کردەوە، کە لەسەر رووبەرى دوو هەزار چوارگۆشە دروستکراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.12.2024، بیناى نوێى دادنووسى کەرکوک کرایەوە و بەپێى راگەیەندراوى وەزارەتى دادى عێراق، لەسەر رووبەرى دوو هەزار مەترى چوارگۆشەیە و بە کوالێتییەکى بەرز دروستکراوە و خزمەت بە ژێرخانى دادوەرى پارێزگاى کەرکوک دەکات.

“بیناکە پێداویستى سەردەمیانە لەخۆى دەگرێت و ژینگەى کارکردن بۆ فەرمانبەران و ئاسوودەیى هاوڵاتیان دابین دەکات”، وەزارەتى داد وادەڵێت.

بیناى نوێى فەرمانگەى دادنوسى کەرکوک دەکەوێتە گەڕەکى عەسکەرى لە نزیک مزگەوتى ساڵح بەهادین.

سەنتەری گرێی شێرپەنجە و خوێنی کەرکوک قۆناغی یەکەمی تەو...

سەنتەری گرێی شێرپەنجە و خوێنی کەرکوک قۆناغی یەکەمی تەواو دەکرێ