ژنێک گیانی لەدەستداوە

لە رووداوێکی هاتوچۆدا 19 ئۆتۆمبێل پێکیاندادا 

964+

توانا نەقی

بەهۆی بوونی تەمومژێکی چڕەوە بەیانی ئەمڕۆ لە دیوانیە و لە سەر رێگایەکی سەرەکی 19 ئۆتۆمبێڵ پێکیانداداوە و ژنێک گیانی لەدەستداوە.

هاتوچۆی پارێزگای دیوانیە بڵاویکردووەتەوە، ئەم بەیانییە تەمێکی چڕ بووە ئەو ئۆتۆمبێلانەش مەودای نێوانیان نەپاراستووە و بۆیە 19 ئۆتۆمبێل پێکیانداداوە.

دەشڵێت، بەهۆی رووداوەکەوە ژنێک گیانی لەدەستداوە و بەڵام هیچ ئاماژەیەک بە ژمارەی بریندار لەو رووداوە گەرەدا نەکراوە.

تا ئێستا تیمەکانی هاتوچۆی دیوانیە سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و لە شوێنی رووداوەکەن.

بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە خوشک و برایەک گیانیان لەدەست دا...

بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە خوشک و برایەک گیانیان لەدەست دا.