هه‌ولێر، سلێمانى و بازیان
رێكخراوێكی ژینگه‌یی سێ شوێنى هه‌رێم به خاوەن پیسترین ژینگه داده‌نێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێكخراوێكی ژینگه‌یی هه‌ر دوو پارێزگاى هه‌ولێر، سلێمانى و قه‌زاى بازیان به پیسترین شوێنى هه‌رێمی كوردستان داده‌نێت له رووى ژینگه‌ییه‌وه، هۆكاره‌كانى پیسبوونیشیان به جیاوازه‌وه بۆ ئه‌م شوێنانه باس ده‌كات.
هه‌ولێر به‌هۆى بوونى پاڵاوتگه‌ى نایاسایی، ئۆتۆمبێلى زۆر و موه‌لیده‌ى گه‌ڕه‌كه‌كان.
سلێمانى به‌هۆى كارگه‌كانى تانجه‌ڕۆ و سوتاندنى پاشماوه‌كانى.
قه‌زاى بازیانیش به‌هۆى بوونى نزیكه‌ى 200 كارگه‌ى جۆراوجۆر.
مه‌عروف مه‌جید، سه‌رۆكى رێكخراوى ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، به 964ـى وت، دواى به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخى ژینگه‌یی ئه‌م سێ شوێنه، به پیسترین شوێنه‌كانى هه‌رێم وه‌سفی كردوون.
وتیشی “تاوه‌كو ئێستا له‌هه‌ولێر له كۆى 138 پاڵاوتگه ته‌نیا 50 یان داخستوون و ئه‌وانه‌ى ماون به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر پیسكردنى ژینگه‌ى شاره‌كه ده‌كه‌ن”.
له‌باره‌ى سلێمانیشه‌وه هۆكارى سه‌ره‌كى پیسبوونه‌كه‌ى بۆ كارگه و پاشماوه‌ى زبڵخانه‌كه‌ى تانجه‌ڕۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه به‌ر له‌وه‌ى ئێواره بێت دوكه‌ڵ به‌سه‌ر سلێمانیدا بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
هۆكارى پیسبوونى ژینگه‌ى قه‌زاى بازیانیش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه ئه‌و شوێنه به‌هۆى گۆڕینى كه‌رتى كشتو‌كاڵى بۆ كه‌رتى پیشه‌سازى ژینگه‌كه‌ى وێران كردووه و ده‌شڵێت “35%ـى به‌رهه‌مى پیشه‌سازى هه‌موو عێراق له بازیانه‌وه كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت”.
“به‌گشتى، بوونى نزیكه‌ى دوو ملیۆن و 400 هه‌ازر ئۆتۆمبێل و حه‌وت هه‌زار موه‌لیده ماڵ و گه‌ڕه‌كه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌ى به‌رده‌وام و مه‌ترسیدارن بۆ سه‌ر ژینگه‌ى ته‌واوى هه‌رێمی كوردستان، به‌م سێ شوێنه‌شه‌وه”. ئه‌مه‌ش قسه‌ى مه‌عروف مه‌جیده بۆ 964.