لە ژووری هەواڵەوە
هه‌ولێر پاڵاوگه نایاساییه‌كان دادەخات و سلێمانیش بەرەنگاری نه‌خۆشییه‌كانى جگه‌ر دەبێتەوە
+964
ژووری هەواڵ
ماوه‌یه‌كه هه‌موو چاوه‌كان كه‌وتوونه‌ته سه‌ر پیسبوونى ژینگه‌ى هه‌ولێر، بارین تۆز و خۆڵ، مۆلیده‌ى گه‌ڕه‌كان و پاڵاوتگه نایاساییه‌كان هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌مڕۆ حكومه‌ت 12 پاڵاوتگه‌ى نایاسایی له سنوورى هه‌ولێر داخست.
13 ساڵه گوندەکانی دۆڵى سماقوڵی وه‌كو پێویست خێریان له‌و كاره‌با نیشتمانییه نه‌بینیوه كه بۆیان راكێشراوه، به‌رده‌وام به‌هۆى كه‌مى ڤۆڵتییه‌وه كاره‌باكه‌یان به‌رزی و نزمی كردووه، به‌ڵام له كۆیه‌وه هیمه‌تێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى چیتر كێشه‌ى كاره‌بایان نه‌مێنێت
لەمەودا هەر ئۆتۆمبێلێکی بیانییه بێتە ناو خاکی عێراق به‌هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌رپێشییان له یاساكانى هاتوچۆ كرد، سزای سەرپێچی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.
سلێمانى بۆ نه‌خۆشییه‌كانى هه‌رس و جگه‌ر دۆخى باش نییه، چونكه به‌پێی ئامارێكى ته‌ندروستى ئه‌م پارێزگایه رۆژانه لانیكه‌م 85 نه‌خۆشی هه‌رس و جگه‌ر سه‌ردانى نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كه‌ی سلێمانیان كردووه.