لە سلێمانی

کوڕ و کچێکی موسڵمان لەگەڵ کریستیانەکان بەشداری لە یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح دەکەن

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیحەوە، کریستیانەکانی سلێمانی بۆنەیەکییان رێکخست و کوڕ و کچێکی موسڵمانیش لە یادەکەدا لەگەڵیان بەشدار بوون.

ئەو کوڕ و کچەی کە لە بۆنەکەدا بەشدارییان کردووە قسەیان بۆ 964 کرد و وتیان، ئێمە هاوڕێی کریستیانمان هەیە و پێمانخۆش بووە لەم بۆنەیەدا لەگەڵیان بین، پێویستە هەموومان رێز لە ئاین و بیروبۆچوونە جیاوازەکانی یەکدی بگرین.

ئاماژەیان بەوەشدا، کریسیتیانەکان لە جەژن و بۆنە جیاوازەکانی موسڵمانەکاندا بەشداری دەکەن، ئەوانیش دەیانەوێت هەمان کار دووبارە بکەنەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە شەوی لەدایکبوونی مەسیح؛ ژنە کریستیانەکانی کەرکوک ک...

لە شەوی لەدایکبوونی مەسیح؛ ژنە کریستیانەکانی کەرکوک کولیچە ئامادە دەکەن