دیمهنێكى كۆبوونه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تى و كۆمپانیا خێرخوازه‌كان.. وێنه: بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێر،
"سێ مانگ جارێك راپۆرتى كاره‌كانیان بده‌ن"
له هه‌ولێر كار بۆ رێکخستنەوەی کاری مرۆیی و خێرخوازی ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ولێر، پێداچوونه‌وه و رێكخستن به كارى مرۆیی و خێرخوازى ده‌كرێت كه له‌لایه‌ن ده‌زگا و رێكخراو و كه‌سایه‌تییه‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى كاریش ده‌یه‌وێت ورده‌كانى كاره‌كانیان بزانێت.
یوسف چاوشین، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێر، به 964ـى راگه‌یاند، لەگەڵ ژماره‌یه‌ك دەزگا و کۆمپانیا و رێكخراوه‌كانى چالاک لە بواری خێرخوازی و کاری مرۆیی کۆبوونه‌ته‌وە و كاره‌كانى رابردوودا به‌باشی هه‌ڵسه‌نگاندوون.
به‌پێی راگه‌یەندراوێك كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە کۆبوونەوەكه تیشک خراوه‌تە سەر بار و گوزەرانی خەڵک و کێشەی ئەوانەی کە پێویستیەکی زۆریان بە هاوکاری و پاڵپشتیە، بۆ ئەم مەبەستە بەرنامە و پلانی هاوبەش تاوتوێ کرا و بڕیاری لە سەر درا.
وتیشی “به‌مه‌به‌ستى بوونى هەماهەنگی و کاری هاوبەش له‌نێوانمان به‌پێویستمان زانی چه‌ند بڕیارێك بده‌ین”.
له‌و بڕیارانه‌ى داویانه، به‌رده‌وامى کۆبوونەوه‌كانیان، سێ مانگ جارێك راپۆرتی كاره خێرخوازیه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن، كه تیایدا ورده‌كانى شوێنى كاره‌كه‌یان و ژماره‌ى سودمه‌ندبووان و چ كارێكی خێرخوازیی و مرۆییشیان كردووه، ئاماژه‌ى پێبده‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێر، مه‌به‌ستییه‌تى ژماره‌ى ته‌واوى ئه‌و رێكخراو و كۆمپانیا و كه‌سایه‌تییه خێرخوازانه بزانێت و وه‌كو تۆمارێكی هه‌میشه‌یی ئامارێكی وردیان لا بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ده‌ڵێت له كۆبوونه‌وه‌كانى داهاتویاندا، ئامارى ئه‌و ناوه‌ند و كه‌سایه‌تییانه لاى خۆیان به وردى تۆمار ده‌كه‌ن.