ئەمڕۆ دەستیان لە کارکردن هەڵگرت

ژینگەپارێزانى خانەقین دوو مانگە موچەیان وەرنەگرتووە

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

بەهۆى دواکەوتنى موچەکانیان، کارمەندانى شارەوانى خانەقین سەربە خانەقین، دەستیان لە کارکردن هەڵگرت و دەڵێت، تا موچە وەرنەگرن، ناگەڕێنەوە.

موستەفت محەمەد یەکێکە لەو کارمەندانەى شارەوانى خانەقین کە دەستى لە کارکردن هەڵگرتووە، بە 964ـى وت،”بێ موچەین و دوو مانگە وەرمان نەگرتووە، ئێستا پارەى بوتڵێکى غازم پێ نییە چۆن بتوانم کار بکەم”.

عەلی ئەحمەد بەرپرسی بەشی ژینگە لە شارەوانی خانەقین بە 964ـى وت، موچەی ئەم کارمەندانە مانگانە بە واژووی پارێزگار خەرج دەکرێت و لەم چەند مانگەی دواییدا بە بەردەوامی پشتگوێ دەخرێت، هەرچەندە موچەکانیان 250 هەزارە، بەڵام کەس گرنگیان پێنادات و دوو مانگە وەریان نەگرتووە.

ژمارەی کارمەندەکان و شۆفێرەکان بە گشتی 69 کەس دەبێت و بە دوو شەفت ئیش دەکەن، ئەمڕۆ لەگەڵ دەستهەڵگرتنیان لە کار، سیمای پیسی لە لەلایەکى شارەکە بەتایبەت لە گەڕەکەکانى تۆڵەفرۆش و حەى رەمەزان و حەى عومال و مامۆستایان و ناوبازاڕ، دەرکەوت.

لە خانەقین دوو شارەوانى هەیە، یەکێکیان سەر بە دیالەیە و ئەوەى تر سەر بە هەرێمى کوردستانە، ئەوانەى دەستیان لە کارکردن هەڵگرتووە سەر بەو شارەوانییەن کە لە پارێزگاى دیالەوە سەرپەرشتى دەکرێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ژینگەپارێزانی خانەقین دژی گۆڕینی سەرۆکی شارەوانی گردب...

ژینگەپارێزانی خانەقین دژی گۆڕینی سەرۆکی شارەوانی گردبوونەوە

ژینگەپارێزانی خانەقین دژی گۆڕینی سەرۆکی شارەوانی گردب...

ژینگەپارێزانی خانەقین دژی گۆڕینی سەرۆکی شارەوانی گردبوونەوە